به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش، ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای وته‌کانی خۆیاندا به هۆشداریدان به که‌ڵکوه‌رگرتنی هه‌رچی زۆرتر له که‌شی مه‌عنه‌وی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران له بازه‌ی کاتیی ئه‌مڕۆدا، له بارودۆخی هه‌ستیار و تایبه‌تیدایه، زیادیان کرد: له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌یه که به‌رپرسان، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاکانی شۆڕش، له‌گه‌ڵ ده‌فرایه‌تییه زۆره‌کانی وڵات زۆرتر ئاشنان و ئاگاییه‌کی ته‌واویان سه‌باره‌ت به توانامهندییهکان و ئیمکاناته‌کان هه‌یه.
ئه‌وان له ڕاگه‌یاندنی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دوژمنییه تایبه‌ته‌یان به دیارده‌یه‌کی بێوێنه وه‌سف و جه‌ختیان کرد: سیسته‌می ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای فیکری و پراکتیکیی ئیسلامی دژ به "ئیستیکبار، سته‌م، هه‌ڵاواردن و سیاسه‌ته زۆرگۆیانهکان"ه و له‌گه‌ڵ هه‌موو گوشاره‌کان، ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری ئه‌وان، ڕۆژبه‌ڕۆژ له ناوچه‌که و جیهاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه و وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتێکی تازهسهرههڵدراو، به‌رژه‌وه‌ندییه زاڵمانه‌کانی زلهێزه‌کانی ئیستیکباریان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وان به بانگهێشتکردنی به‌رپرسانی هه‌موو ده‌زگاکان بۆ به‌ته‌واوی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ئه‌رکه‌کانی خۆیان له پرۆسه‌ی زۆرترکردنه‌وه‌ی هێز و تواناکانی خۆیان و "حه‌سانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی"، هۆشدارییان دایه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تخانه‌کان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌گه‌ڵ توانای زانستیی وڵات که خۆیان له په‌راوێزه‌کان به‌دوور بگرن.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕکوود و بێکارییان وه‌کوو دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئێران زانی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌م کێشانه زۆرتر له‌وه‌ی که به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان بێت، به‌هۆی سیاسه‌ته‌کان و به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێستا، پێشوو و پێشووتره.
ئه‌وان هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنی هه‌ندێک له ڕێگه‌چاره‌کان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دوو کێشه‌یه، له‌به‌رچاوگرتنی پیشه بچووک و مامناوه‌نده‌کانیان وه‌کوو پێویست زانی و زیادیان کرد: بووژانه‌وه‌ی وه‌ها پیشه‌گه‌لێک، له بنه‌ماکانی ئابووری به‌ره‌نگارانه‌یه و ده‌توانێت هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بێته هۆی جووڵانه‌وه‌ی ئابووری و ڕه‌خسانی هه‌لی کار.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له ڕه‌خنه‌گرتن له ڕوانگه‌یه‌ک که له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که سه‌رچاوه پێویسته‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئابووریی خۆڕاگرانه له ئارادا نییه، زیادیان کرد: پاشکه‌وته دراوی و ڕیاڵییهکانی خه‌ڵک له بانکه‌کان، ڕێژه‌یه‌کی زۆره، به زۆرترکردنه‌وه‌ی "قه‌رزه یاساییه‌کان"، ئه‌م سه‌رچاوانه به‌ره‌و خێراترکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئابووریی خۆڕاگرانه ببه‌ن.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش به ئاماژه به لایه‌نه ناڕوونه‌کانی به‌ڵگه‌ی به‌رجام که بواری بۆ هه‌ڵقۆستنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان ده‌سته‌به‌رکردووه، جه‌ختیان کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران، له سه‌ره‌تادا به‌رجام پێشێل ناکات، چون ئهمهگداربوون به به‌ڵێن، فه‌رمانێکی قورئانییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پاڵێوراوانی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به دڕاندنی به‌رجام پراکتیکی بکرێته‌وه، کۆماری ئیسلامیش به‌رجام ده‌سووتێنێت که ئه‌مه‌ش فه‌رمانێکی قورئانی سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی به‌ڵێنی لایه‌نی به‌رانبه‌ره.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له درێژه‌دا ده‌ستیان دایهڕوونکردنهوهی چه‌ن نموونه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ئهمهگدارنهبوونی ئه‌مریکا به به‌ڵێنه‌کانی خۆی و ڕایانگه‌یاند: ئه‌رکی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، لابردنی گه‌مارۆکان بوو، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م ئه‌رکه‌یان جێبه‌جێ نه‌کرد، واته به‌شێک له گه‌مارۆکانیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له پراکتیکدا گه‌مارۆکان هه‌ڵنه‌گیراون.
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش به ئاماژه به چاره‌سه‌رنه‌کرانی کێشه‌کانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانکه جیهانییه‌کان، زیادیان کرد: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به شێوه‌ی زاره‌کی و له په‌یماننامه‌کاندا ده‌ڵێن که هیچ به‌ربه‌ستێک بۆ مامه‌ڵه‌ی بانکی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه، به‌ڵام له پراکتیکدا کارێک ده‌که‌ن که بانکه‌کان بوێری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌بێت.
"بیمه‌ی نه‌وتکێشه‌کان" یه‌کێکی دیکه له باسه گرینگه‌کان بوو که ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش، ورده‌کارییه‌کانی سه‌رپێچیکردن و شکاندنی به‌ڵین له‌لایه‌ن ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و که‌یسه‌یان تواتوێ کرد و ڕایانگه‌یاند: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان هه‌تا ئاستێکی دیاریکراو ئه‌م بیمه‌یان قبووڵ کردووه، به‌ڵام بنه‌ماکانی گه‌وره‌ی بیمه ئه‌م که‌یسه له‌خۆ ناگرن، هه‌ر بۆیه ئه‌مریکییه‌کان ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوانه‌ن و به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر ڕێگا.
ئه‌وان به ئاماژه به ئه‌نجامدانی هه‌موو به‌ڵێنه‌کان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه زیادیان کرد: ئێمه پێدانی پاره‌ی له‌پێش و به‌ڵێنه‌کانی خۆمانمان یه‌ک له‌دوای یه‌ک ئه‌نجام دا و پیتاندنی 20 له‌سه‌دی فێردۆی ئهراکمان ڕاگرت، به‌ڵام هێشتاکه لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌روا چاوه‌ڕوانی هه‌یه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕوو له سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ناڤۆکی ئێران جه‌ختیان کرد: چاوه‌ڕوانییه‌کانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر له بواری "ڕیشاڵه‌ی که‌ربۆن بۆ به‌کارهێنان له دروست کردنی سانتریفیووژه‌کان" و له‌باره‌ی "پێوانی 300 کیلۆ ماده‌ی ناڤۆکی" به هیچ له‌ونێک قبووڵ نه‌که‌ن.
ئه‌وان به ئاماژه به کاریگه‌ری به‌رچاوی پیشه‌ی ناڤۆکی له حهسانهبهخشی و زۆرترکردنی هێمنایه‌تی وڵات فه‌رموویان: توانامهندییهکانی ئه‌م پیشه، هێزی مرۆڤی لێهاتووی ئه‌و و ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به بارودۆخی پێشوو ده‌بێ پارێزگاری لێبکرێت.